بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تۆبیاس بلیسترۆم وەزیری دەرەوەی سوید بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران کرد و رایگەیاند: ستۆکهۆڵم سووکایەتی بە قورئان ئیدانە دەکات.
تۆبیاس بلیسترۆم رایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی سوید لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئاشکرای کردووە کە ئەمە هەڵوێستی دەوڵەتی سوید نییە.
راشیگەیاند پۆلیسی سوید مۆڵەتی بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان داوە و ئەو کەسە هەلەکەی قۆستوەتەوە.و لە سوید مۆڵەت نەدراوە بە قورئان سووتاندن.
لای خۆیەوە ئەمیر عەبدوڵاهیان وتی: لە ڕاستیدا سووکایەتی بە قورئان، توندوتیژی ئاشکرا دژی موسڵمانانە.
وتیشی: دەبێ ئەو کەسەی سووکایەتی کرد دەستبەسەر بکرێت و سزا بدرێت. و جگە لەمە سوید دەبێت چاوەڕوانی کاردانەوەی وڵاتانی ئیسلامی جیهان بکات.
شەوی رابردوو ئێران رایگەیاند لە سەر فەرمانی سەرۆک کۆمار، باڵوێزی نوێی سوید کە بریارە لەم رۆژانەدا بێتە ئێران ، قبووڵ ناکرێت و ڕێگە نادرێت بێتە تاران.
Your Comment